سعودییە بە فەرمی حیجاب نەکردنی ئاسایی کردەوە
خانمێکی سعودی بە حیجابەوە. وێنە: گێتی
وێستگهنیوزـ
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعودییە، لەمەودوا بە فەرمی حیجاب نەکردن، ئاساییە و هەر کەسێک گێچەڵ بەو کچانە بکات کە حیجاب ناکەن دەستگیردەکرێت.
بەگوێرەی نوسراوەکەی ئەمینداری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی سعودییە، کە تا ئێستا حکومەتی سعودییە نە رەتیکردووەتەوە و نە دانی پێدا ناوە، بە مەبەستی برەودان بە تواناکانی ژنانی سعودییە لە کۆمەڵگا و بەشداری کارایان لە تەواوی کایەکانی ژیاندا چەند بڕیارێکیان دەرکردووە.
بڕیارهكان خۆی له پێنج بڕیاردا دهبینێتهوه كه ئهمانهی خوارهوهن:
یەکەم: لە 23ی ئەیلولەوە، حیجاب نەکردن ئاساییە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە گێچەڵ بە ژنانی هاووڵاتیی و ئەوانەش کە وەک شاند دێنە وڵاتەکەوە بکرێت بەهۆی نەکردنی حیجابەوە.
دووەم: پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتە لە هەر جۆرە سەرپێچییەک ئەمەش لەپێناو سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن.
سێیەم: پۆلیس بەرپرسە لە بەدواداچوون و هەر جۆرە سەرپێچیکردنێک و دەستگیرکردنی تاوانباران و هەر کەسێک خراپەکاری بەرامبەر ژنان بکات.
چوارەم: ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەدوای بڵاوکردنەوەیەوە جگە لە ناوچەکانی مەککەی پیرۆز و شاری مەدینە.
پێنجەم: ئەم ئاگادارییە بەتەواوی بنکەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەدرێت.
PM:11:58:28/09/2022
ئهم بابهته 2648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت