ئێران بۆردومانی سلێمانی و کۆیە و پردێ دەکات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 28ـی 9ـی 2022، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هەر یەک لە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە زڕگوێز و بارەگای پارتی ئازادی کوردستان (پاک)ی لە سنووری پردێ کردە ئامانج.

هاوکات هەریەک لە زرگوێز لە سنووری سلێمانی، پردێ و کۆیە لە ژێر بۆردوومانی درۆنەکانی ئێراندان.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، لە سنووری قەڵادزێش بۆردوومان هەبوون و هێشتا زیانەکان ئاشکرانەکراون. بەڵام لە ناوچەی نیشتەجێبوونەوە زۆر نزیکن.


AM:11:05:28/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو