ئێران ناوچەی زرگوێزی سلێمانی بۆردوومان دەکات


وێستگەنیوز_ هێڤار

ئێران بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردوومانی ناوچەکانی زەرگوێزەڵە و زڕگوێزی سلێمانی دەکات.

ئەمرۆ چوارشەممە 28ـی 9ـی 2022، فەرزین کرباسی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئێران ناوچەکانی زەرگوێزەڵە و زڕگوێزی سلێمانی بۆردومان دەکات."

فەرزین کرباسی، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە و نازانین چەند کوژراو و بریندار هەیە."

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هێرشانە لە لایەن درۆنی ئینتیحاری" بۆمبرێژکراوەوە ئەنجامدەدرێت. هەوڵ دەدرێت خەڵکی لەو ناوچانە کۆنەبنەوە چونکە ئەگەری هەیە دووبارە هێرشەکان ئەنجام بدرێنەوە و قوربانی زیاتری لێبکەوێتەوە."

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، "ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر قەڵای دیموکرات لە کۆیە."

لە لایەکی دیکەوە، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هەر یەک لە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە زڕگوێز و بارەگای پارتی ئازادی کوردستان (پاک)ی لە سنووری پردێ کردە ئامانج.

لەو ناوچانەی سلێمانیش کە بۆردومانی لەسەرە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان دانیشتووانەکەی ماڵەکانی خۆیان جێدەهێڵن.




AM:10:52:28/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت