به‌ڤیدیۆ..هێرشكرایه‌سه‌ر كچه په‌رله‌مانتارێكی لوبنانی
وێستگه نیوزـ
سینتیا زرازیر، خانمه په‌رله‌مانتاری لوبنانی له ده‌وروبه‌ری ته‌لاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه لێی درا كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌نزیك په‌رله‌مان كۆببونه‌وه.
له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی لوبنان بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2022، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه خانه‌نشینكراوه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتنه نزیك ته‌لاری په‌رله‌مان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
سینتیا زرازیر وه‌ك په‌رله‌مانتارێك له په‌رله‌مان هاته ده‌ره‌وه تا پشتیوانی له‌و سه‌ربازه خانه‌نشینكراوانه بكات و وتی "ئه‌م ده‌وڵه‌ته پۆلیسییه و خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر خانمه په‌رله‌مانتاره‌كه و لێی درا.
PM:05:40:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت