مانگی داهاتوو ئاپی واتسئه‌پ له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایلانه‌ له‌كار ده‌كه‌وێت


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمپانیای مێتا كه‌ خاوه‌ندارێتی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و ئینستاگرام و ئاپی واتسئه‌پ ده‌كات، بڕیاریدا له‌ مانگی داهاتوه‌وه‌ واتسئه‌پ له‌سه‌ر چه‌ند جۆر و وه‌شاندنێكی كۆنی مۆبایل رابگرێت.

كۆمپانیای مێتا به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی كار ده‌كات بۆ له‌كارخستنی وه‌شاندنه‌ كۆنه‌كانی سیستمی iOS.ی ئایفۆن و ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سیستمی Android كار ده‌كه‌ن.

به‌واتایه‌كی دیكه‌ له‌ 24ی مانگی داهاتوه‌وه‌ چیتر واتسئه‌پ له‌سه‌ر وه‌شاندنی 4.1ی سیستمی ئه‌ندرۆید  ئایفۆنی 5 و 5C. كار ناكه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی واتسئه‌پ بێبه‌ش نه‌بن ده‌بێت ئافیۆنه‌كانیان بۆ وه‌شانی iOS  ی 12 بگۆڕن.


PM:03:59:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت