دابه‌شكردنی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی به‌شه‌خۆراك له‌م پارێزگایه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە پارێزگای نەجەفه‌وه ده‌ستیكرد به پڕۆسەی دابەشکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2022، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دەستپێکردنی دابەشکردنی فۆرمی ی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بەسەر دانیشتووانی گەڕەکی عەسکەری لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش وەک بەشێک لە پڕۆژەکەی بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کارتی بەشەخۆراک بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی.
ئەو فۆرمە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت لەلایەن زۆرێک لە فەرمانگەکانی حکومەتەوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی." به‌یاننامه‌كه واده‌ڵێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی نوێیە بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی فۆرۆمی بەشەخۆراک بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییەدا بگونجێت و ڕێگری بکات لە حاڵەتەکانی دەستکاریکردن.
PM:03:19:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت