بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی زیارەتکارانی هیندۆسیەوە پەنجا کەس گیانیان لەدەستداوە



وێستگە نیوز-

رۆژنامەی داکا تریبونی بەنگلادیشی بڵاویکردەوە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی زیارەتکارانی هیندۆسییەوە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو و دەیان کەسی دیکەش بێسەروو شوێنن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی لە بەلەمەکەدا بوون لە روباری کاراتویا لە باکوری وڵاتەکە  ویستویانە بچن بۆ پەرستگایەکی‌ هیندۆسی‌ و  لە ئەنجامدا بەلەمەکە ژێرئاوکەوتووە.

دەشڵێت، هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردنی قوربانیان بەردەوامەوە بەوپێیەی ٤٠ کەس بێسەروشوێنە، هاوکات بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم جۆرە رووداوانە لە بەنگلادیش بەربڵاوە بەهۆی ئەوەی زیاتر ٢٣٠ روباری تێدایە بەڵام ئەم رووداوە بە گەورەترین کارەساتی ئەمساڵ دادەنرێت.



PM:02:49:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو