(بەڵگەنامە) یاریزانێکی نێودەوڵەتیی سکاڵا لە دژی یانەی هەولێر تۆمار دەکات
وێستگەنیوز-
لەبەردەم پێنەدانی شایستە داراییەکانی، عەلی فائز یاریزانی نێودەوڵەتیی، لە دادگا سکاڵای لە دژی یانەی هەولێر تۆمارکرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەک، عەلی فائز لە دادگای کەرخ، لە سکاڵاکەیدا داوای بڕی 3 سەد و 10 ملیۆن دینار دەکات، لە یانەی هەولێر، وەک لە گرێبەستەکەیاندا هاتووە و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی وەرنەگرتووە.
جێگای ئاماژەیە فائز لە 20ئ 10ی 2014 گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێردا بەستووە و تا ئێستا شایستەداراییەکانی پێنەدراوە.
PM:02:18:27/09/2022
ئهم بابهته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت