قه‌مسه‌ڵه چه‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن و چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی بن لادن خرایه مۆزه‌خانه‌كه‌ی ده‌زگای CIAه‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ناسروا به CIA له چه‌ند رۆژی رابردوودا موزه‌خانه‌ی نوێی له باكوری خۆرئاوای واشنتنی پایته‌خت كرده‌وه، له‌و كه‌لوپه‌له نهێنییانه‌ی كه یاده‌وه‌رییان پێوه‌دیاره، دوو پارچه‌ی تایبه‌ت به سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقه.
مۆزەخانه‌كه‌ی CIA كه تائێستا به‌رووی سه‌ردانكه‌راندا نه‌كراوه‌ته‌وه، پڕه له دیارترین یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه له ماوه‌ی 75 ساڵی دامه‌زراندنیدا، ده‌زگاكه كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ و تفه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی خستوه‌ته مۆزخانه‌وه كه له ئۆپراسیۆنه نهێنییه‌كانیدا كوشتویانن.
دووان له‌و كه‌لوپه‌لانه قه‌مسه‌ڵه چه‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقه كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له له 13ی كانونی یه‌كه‌كی 2003 له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیی نزیك شاری تكریت له‌به‌ریدا بوو.
یه‌كێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دیكه، چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی پێشوتری رێكخراوی قاعیده‌یه كه شه‌وی كوشتنه‌كه‌ی له مانگی ئایاری 2011 پێی بووه‌و چه‌كه‌كه له جۆری AKMه.
PM:02:16:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 5480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت