عه‌ممار حه‌كیم: پێناچێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبوسی بخرێته ده‌نگدانه‌وه
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە
وێستگه‌نیوزـ
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی نین و پێناچێت ئەو پرسە بخرێتە دەنگدانەوە.
عه‌ممار حەکیم، لە دیداری رافیدەین لە بەغدا وتی: "حەلبوسی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرە، رێژەیەکی زۆر لە نوێنەران دەیانەوێت دەستلەکارکێشانەوەکە بکشێنێنەوە، پێموایە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە دەنگی لەسەر نادرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "هیوادارین حەلبوسی دەستلەکارکێشانەوەی بکشێنێتەوە، بەڵام ئەگەر سوور بێت لەسەر پێشکەشکردنی، پێموایە پەرلەمانتارەکان دەنگ بە قبوڵکردنی نادەن".
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه 26ی ئەیلوولی 2022، رایگەیاند: بڕیاری پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە بەتەنها لەلایەن خۆیەوە دراوە و لەگەڵ کەسیشدا گفتوگۆی لەسەر نەکردووە.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2022، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆ ببێته‌وه و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
PM:01:15:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت