حکومەتی هەرێم پێدانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکاتە دوو هێندە
وێستگهنیوزـ
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە.
بهپێی راگهیهندراوی فهرمانگهی میدیاو زانیاری ئهنجومهنی وهزیران، تیایدا هاتووه: دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە شەش مانگی رابردوو 2022دا بەم شێویە بووە، کە لە سێ مانگی یەکەم 206 ملیۆن و 104 ههزار و 626 دۆلار بووه.
باس لهوهشكراوه: لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، 422 ملیۆن و 465 ههزار و 576 دۆلاری قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان دراوەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
لەماوەی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەناردنی شایستە داراییەکانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە توشی قەرزێکی زۆر بویەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، بەرە بەرە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەربازدەکا لەو قەرزانەی کە لەسەری کەلەکە بووە.
حکومەتی هەرێم لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە کە بڕەکەی (٤٢٢.٤٦٥.٥٧٦) چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەدو شەست و پێنج هەزار و پێنج سەدو حەفتاو شەش دۆلارە.
دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە شەش مانگی رابردوو ٢٠٢٢دا بەم شێویە بووە کە لە سێ مانگی یەکەم: (٢٠٦.١٠٤.٦٢٦) دووسەد و شەش ملیۆن و سەد و چوار هەزار و شەش سەد و بیست و شەش دۆلار و لە سێ مانگی دووەم (٤٢٢.٤٦٥.٥٧٦) چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەدو شەست و پێنج هەزار و پێنج سەدو حەفتاو شەش دۆلار بووە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
PM:12:09:27/09/2022
ئهم بابهته 1896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت