میدڤیدیڤ: هەڕەشەی چەکی ئەتۆمیی بۆ فێڵ نییە

‌دیمتری میدڤیدیڤ و ڤلادێمیر پوتین

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێ شەممە، دیمتری میدڤیدیڤ سەرۆکی پێشووی روسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، ئەگەر سنوورەکان ببەزێنرێت، ئەوا مۆسکۆ بە چەکی ئەتۆمی مافی بەرگریکردنی هەیە لەخۆی. 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، لە وەڵامی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، کە دوێنێ وتبووی "سەرۆکی روسیا  فێڵبازە، کاتێک وتی روسیا بۆ بەرگریکردن لەخۆی، ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی"، میدڤیدیڤ رایگەیاند: "لەراستیدا ئەمە فێڵ نییە" و هۆشدارییدا لەوەی "مۆسکۆ مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە".

جێگای ئاماژەیە سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پۆتین هەفتەی رابردوو لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا، رایگەیاند، کە مۆسکۆ هەرچی هەبێت بەکاری دەهێنێت بۆ پاراستنی روسیا و گەلەکەی، ئەگەر خاکەکەی رووبەڕووی هەڕەشە بوویەوە.

لای خۆشییەوە ئەمریکا هۆشداریی دا لە دەرئەنجامە کارەساتاوییەکان، ئەگەر روسیا لە ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمیی بەکارهێنا.


AM:11:57:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت