پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی پێشمەرگە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەی بە رووداوی هاتوچۆ راگەیاند و رایگه‌یاند، "بە ئەرکێکی سەربازیی چوونەتە نووسینگەی لیوای 19ی پیادە".
 
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 26ی ئه‌یلولی 2022، دوو پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 19ی پیادە لەنزیک گوندی سوسێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، "بەداخەوە یەکێک لەو دوو پیشمەرگەیە بەناوی (ن. ع. حوسێن مەحموود پیرۆت) گیانی لەدەستدا".
 
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بەشدار رەسول شێخە لە رووداوەکەدا بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
 
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، دوو پێشمەرگەکە بە ئەرکێکی سەربازی فەوجەکەیان چوونەتە نووسینگەی لیوای 19ی پیادە لە هەولێر، لە رێگەدا و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.


AM:10:15:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت