(ڤیدیۆ) پرچێکی ئازاد بەدەم باوە بەسەر مەیدانی ئازادیی تاراندا دەشەکێتەوە

‌کارێکی هونەریی دژ بە مەرگی ژیا ئەمینی

وێستگەنیوز-

مەرگی ژینا ئەمینی، وەک سمبولی ئازادیی ژنان، لە ئێران و جیهان کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە. لە کارێکی هونەریی ناوازەدا، هونەرمەندێک پرچێکی ئازادی داوە بەسەر مەیدانی ئازادییدا.

ناڕەزایەتی لە دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیی 22 ساڵ بەدەستی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و مەرگی ئەو بوو بە درووشمی (ژن ژیان ئازادیی) بۆ خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و وەرزشکار و کەسانی دیار، بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە کارێکی نوێی هونەریدا، هونەرمەند حەمید ئیبراهیم نیا، پرچێکی ئازاد بەدەم باوەی داوە بەسەر مەیدانی ئازادیدا.


AM:09:52:27/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو