لەندەن... خۆپیشاندەران داوادەکەن باڵیۆزی ئێران بڵێت "مەرگ بۆ خامنەئی"
خۆپیشاندان دژ بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی
وێستگەنیوز-
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، خۆپیشاندەرانی کورد و ئێرانیی داوا لە باڵیۆزی ئێران دەکەن، درووشمی: "مەرگ بۆ خامنەئی" بڵێتەوە.
دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە 16ی ئەم مانگەدا، خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت و زۆر شار و شارۆچکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندانەکانیش 10 رۆژی تێپەڕاند. تا ئێستاش خەڵک لەسەر شەقامەکانن. بۆ پاڵپشتیی لە خۆپیشاندەرانیش، کوردان و ئێرانیانی دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەدەبەن.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، خۆپیشاندەران دەستیان دەگات بە باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە و داوای لێ دەکەن، درووشمی: "مەرگ بۆ خامنەیی" بڵێتەوە.
موحسن بەهاروەند باڵوێزی ئێران لە لەندەن، لەناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران دەردەکەوێت و ئەوانیش داوای لێ دەکەن بڵێت: "مەرگ بۆ خامنەیی".
دەنگی خۆپیشاندرانیش دێت، کاتێک هاواردەکەن: "بێ شەرەف".
AM:08:40:27/09/2022
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت