هاوسه‌ری دووه‌می حه‌لبوسی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
هاوسه‌ری دووه‌می محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ستایشی بڕیاره‌كه ده‌كات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی و ده‌ڵێت "له سه‌ركه‌وتندا بڕیاری جێهێشتنی داوه".
نوار عاسم، هاوسەری دووه‌می حەلبوسی، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "نیشانه‌ی گه‌وره‌ییه كه له‌وپه‌ری سه‌ركه‌وتندا، بڕیاری جێهێشتنی لوتكه بده‌یت."
له میانی چواره‌م دیداری رافیده‌ن، كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی نوێنه‌ران نابێت و دژی ئه‌وه‌م هێرش بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دانیشتنی نوێنه‌ران په‌كبخرێت، به هه‌مان شێوه، دژی رژانی خوێنی هاوڵاتیانم.
حه‌لبووسی وتیشی: ئه‌مساڵ قورسترین ساڵی ژیانم بوو، ساڵێكی پڕ كێشه و فشار بوو، ئێستا ره‌نگه هه‌ندێك رازی نه‌بن به بۆچوون و لایه‌نی سیاسی، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی من كێشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران درووست ناكات. هه‌ندێكجار ره‌نگه بۆ ئیحراجی هاوپه‌یمانه‌كانیش بێت، به هیچ جۆرێك بوونی خۆم نه‌سه‌پاندووه. ئه‌و مافه‌م داوه‌ته به‌رده‌ستی نوێنه‌ران با ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌م له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بده‌ن.
PM:09:05:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت