دادگای فیدڕاڵی: هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەلایەن هەردوو کۆمسیۆنی عێراق و هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت


وێستگەنیوز_

دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، "هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەلایەن هەردوو کۆمسیۆنی عێراق و هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت."

ئەمرۆ دووشەممە 26ـی 9ـی 2022، دادگای فیدراڵی عێراقی لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ، بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو برگەیەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کە بەتەنها سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

بەپێی بڕیارەکە، پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

هەروەها، دادگاکە مادەی دووی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە دەستەواژەی (حصري) تێدابوە تایبەت بە کۆمسیۆنی هەرێم، لە بریارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا هاتووە کە ئەو کۆمسیۆنە بە تەنها بۆی نییە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات.


PM:02:22:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت