لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناو قوتابخانەیەکی رووسیا 26 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وێنە: گێتی
وێستگەنیوز_
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو قوتابخانەیەکی شاری ئیژێڤسکی رووسیا، شەش کەس کوژران و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ناوەرۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە 26ی ئەیلوولی 2022 "چەکدارێک چووەتە ناو قوتابخانەیەکی شاری ئیژێڤسکی ڕووسیا و شەش کەسی کوشتووە."
لەبارەی رووداوەکەوە وەزارەتی ناوخۆی رووسیا رایگەیاند، "ناسنامەی بەشێک لە قوربانییەکان ئاشکراکراون کە بەشێکیان منداڵن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردەوە. هاوکات هەتا ئێستا 20 کەس برینداربوون."
هەروەها پۆلیسی رووسیا رایگەیاندووە، لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەو هێرشبەرە و هێشتا نەتوانراوە دەستگیربکرێت. لە بەرامبەردا هەندێک میدیای دیکە دەڵێن ئەو کەسە راستەوخۆ خۆی کوشتووە، بەڵام پۆلیسی رووسیا هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە ئاشکرانەکردووە و هێشتا ئەو هەواڵەی پشتراست نەکردووەتەوە.
لەو بارەیەوە، ئەلێکساندەر برێچالۆڤی، پارێزگاری هەرێمی ئودمورتیا، نووسیویەتی کە، "کەسێکی نەناسراو چووەتە ناو قوتابخانەکە و پاسەوانێکی کوشتووە. دواتر تەقەی لە قوتابیان کردووە و کوژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە."
PM:12:04:26/09/2022
ئهم بابهته 1588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت