كه‌شناسی واده‌ی كۆتایی هاتنی ره‌شه‌باكه‌ی سلێمانی ئاشكرا كرد


وێستگه‌نیوزـ

بایه‌كی به‌هێز چەند ناوەچەیەکی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، "خێراییەکەی لە نێوان 35 بۆ 45 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و کاریگەریەکەشی له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تا سبەینێ سێشه‌ممه‌ نامێنێت".

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری فه‌رمانگه‌ی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئەو بایەی لە سلێمانی ھەڵیکردووە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت و سبەینێ سێشەممە نامێنێت.

باسی له‌وه‌شكرد، ئاراستەی بایەکەش لە باکوری رۆژھەڵاتە بەرەو رۆژهەڵات دەبێت و تا ئێوارەی ئەمڕؤ بە چالاکی دەمێنێتەوە و لە ئێوارەدا تا رادەیەک کەم دەبێتەوە.

ئه‌وه‌شی زیاد كرد، پله‌كانی گه‌رما له‌ چاو دوێنێ كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ نزم ده‌بێته‌وه‌.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشه‌ممه‌ ئاسمان بە گشتی لە تەواوی هەرێم ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی‌ رۆژی‌ پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 32 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 31 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 32 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 36 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 33 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 33 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 33 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 39 پلەی‌ سیلیزی‌


AM:11:08:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت