(بەڵگەنامە) بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دیوانی وەقفی سونیی دەرچوو

‌دەستەی نەزاهەی فیدرالیی

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەک شەممە، دەستەی نەزاهەی فیدرالیی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەعد کومبشی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی و چەند فەرمانبەرێکیتر دەرکرد.

دەستەی نەزاهە روونی کردۆتەوە، کە بڕیارەکە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخەوە، بەهۆی سەرپێچی کردن لە کڕینی ئۆتێل رەمادا لە هەرێمی کوردستان دەرچووە.
جێگای ئاماژەیە دوو کەس لە تۆمەتباران دەست بەسەر موڵکوماڵی گواستراوە و نەگواستراوەشیاندا دەگیرێت و رێگای سەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت. 


PM:01:10:25/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت