کچێک لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا
وێستگهنیوزـ
لە شوقەکانی نیشتەجێبوونی پاك ستی لە سلێمانی، کچێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) به وێستگه‌نیوزی راگەیاند، رووداوەکە شەوی رابردوو لە شوقەکانی پاك ستی كه (به شووقهكانی زەکەریا ناسراون) لە سلێمانی ڕوویداوە، کچەکە تەمەنی 36 ساڵە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سلێمانییه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، وێستگه‌نیوز، په‌یوه‌ندی به پزیشكی دادی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوو.
تائێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو کچە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
AM:09:52:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت