ئاسایشی نیشتمانی: له حه‌وت پارێزگا شكستمان به‌هه‌وڵی به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان هێناوه
وێستگەنیوز-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له حه‌وت پارێزگا شكستیان به هه‌وڵێك بۆ قاچاخبردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان هێناوه، 34 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و تێیدا هاتووە، "له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر و دانانی بۆسه‌دا، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توانیویانه به قاچاخكردنی نزیكه‌ی 763 هه‌زار لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، پرۆسه‌كانیش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (به‌غدا - دیاله - كه‌ركوك - نه‌ینه‌وا - ئه‌نبار - قادسیه – به‌سڕه) ئه‌نجامدراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر 10 خه‌زانی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان گیراوه".
ئاماژه بەوەش کراوە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بونه‌ته هۆی "ده‌ستگیركردنی 34 تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 30 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، له‌گه‌ڵ داخستنی به‌نزینخانه‌یه‌ك، سه‌پاندنی غه‌رامه‌كردن به‌سه‌ر نۆ وێستگه‌ی دیكه‌دا به‌هۆی پێشێلكردنی سیستمه‌كانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماددانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.
PM:07:37:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت