عه‌لی باپیر: لە دوایین سەردانمان بۆ بەغدا خەمخۆری و قسەی خێرمان بۆ هەموو لایەک کردووە
عەلی باپیر لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی حزبەکەی
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی حزبەکەیدا رایگەیاند، ئەوان وەک کۆمەڵی دادگەری لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا خەمخۆری و قسەی خێریان بۆ هەموو لایەک کردووەو ھەڵوێستی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوون له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی كه عێڕاقی تێكه‌وتوه پێ ڕاگەیاندوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23 ی ئەیلولی 2022 عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆبۆوه.
بەگوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەکەی، " عه‌لی باپیر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ورووبه‌رو ناوچه‌كه به‌گشتیی كردوو و، باسی له دوایین پێشهات‌و ڕووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم‌و، ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان‌و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كرد".
هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، "سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژەی بەوەشدا لەدوایین سەردانیان بۆ بەغدای پایته‌خت خەمخۆریی‌و قسەی خێریان بۆ ھەموولایەک کردوەو، ھەڵوێستی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوون له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی كه عێڕاقی تێكه‌وتوه پێ ڕاگەیاندوون‌و دەبێ بە ڕێگای دەستوور چارەسەری کێشەکان بکرێ".
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی حیزب‌و ڕایگەیاند: كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان خاوەنی ستراتیژ‌و ڕوانگەو بڕیاری تایبه‌تیی خۆیەتیی‌و هیچ كەس‌و لایەنێك ناتوانێ كاریگەریی لەسەر بڕیارەكانی دروستبكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ تەئكیدی لەسه‌ر پڕۆژه‌و پێویستی كۆمه‌ڵ لە گۆڕه‌پانی سیاسیی كردەوەو ڕایگەیاند: كە كۆمەڵگاكه‌مان لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە شێواز‌و كاری پەروەردەیی‌و ئیسلامییانه هه‌یه‌و، كۆمه‌ڵ هیچ كات له‌م بواره‌دا درێغیی نه‌كردوه‌و جێی ده‌ستی دیاره، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كان كار‌و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵ ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وام دایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستا عه‌لی باپیر دەستخۆشیی لە سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌كان‌و ھەوڵ‌و خزمەتەکانیان لە سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان".
ئاماژە بەوەش کراوە، "له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌داعه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌و قەیرانە ئەخڵاقییانە كرد، کە ڕووبەڕووی كۆمه‌ڵگاكه‌مان دەبێتەوە له‌هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان له‌ڕێگای په‌رله‌مان‌و كه‌ناڵه جیاوازه‌كان‌و چۆنیه‌تیی كاركردن‌و پارێزگاریی لە شووناسی مسوڵمانەتییمان، بۆیه كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌ڕێگای ئۆرگانه‌كانه‌وه پێویسته ڕووبه‌ڕووی ئه‌م شه‌پۆڵه نه‌خوازراوه ببنه‌وه‌و بەردەوامبن لە تێکۆشان‌و بانگەواز بۆ ڕاستە ڕێگای ھیدایەت‌و پاراستنی بەھا ئەخڵاقییەکانی کۆمەڵگا".
PM:09:21:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت