ئەمینداری یەکگرتوو: ئەمەی كە ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات پیلانێكی ئێجگار گەورەیە و پشێویەكی بەبەرنامەیە

‌سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین

وێستگەنیوز-

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەمواری یاسای توندوتیژی دژ بە خێزان راگەیاند و دەڵێت، " ئەمەی كە ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات  پیلانێكی ئێجگار گەورەیە و پشێویەكی بەبەرنامەیەو نابێت ئەو بابەتە بەحزبی بكرێت و ئەو بابەتە تایبەت نیە بەلایەنێكی دیاری كراوەوە".


ئەمڕۆ هەینی 23 ی ئەیلولی 2022، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە قەزای چەمچەماڵ  بەشداری لە چادرگای بونیادی تواناكانی ئەنجوومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو كردو و  ڕایگەیاند: مامۆستایان ڕۆڵ و پێگەیەكی گرنگیان هەیەو ئەركی مامۆستایان ئەركی پێغەمبەرانە كە قوتابیان لە قۆناغی ڕەوزەوە تاوەكو قۆناغی زانكۆ لەدوای خێزانەكانیان لەژێر دەستی مامۆستایان پەروەردە دەكرێن، بۆیە مامۆستایان كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگە هەیەو پێویستە هەمیشە لە پێشەنگیدابن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەهەمواری یاسای توندوتیژی دژ بە خێزان  كردوو ڕایگەیاند: خێزان لە كۆمەڵگای كوردەواری و ئیسلامیدا  گەورەترین قەڵغان و قەڵایە و ئەمەی كە ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات  پیلانێكی ئێجگار گەورەیە و پشێویەكی بەبەرنامەیەو نابێت ئەو بابەتە بەحزبی بكرێت و ئەو بابەتە تایبەت نیە بەلایەنێكی دیاری كراوەوە، بەڵكو باسەكە باسی هەموانەو پێویستە هەموان لەسەری بێنەدەنگ و ڕێگە نەدرێت شیرازەی خێزان و بەها بەرزەكانی كۆمەڵگە بشێوێندرێت.

 ئەمینداری گشتی یەكگرتووئەوەشی راگەیاند، كە یەكگرتوو لەو بابەتەدا كەمتەرخەمی ناكات  و بەرێگای مەدەنی  و زانستی  رێگری دەكات لەو پیلانە قێزەونانەو  دژی ئەو شەڕەیە كە بە وەكالەت دەكرێت و ئەركمانە خەڵكیش لەو قۆنتەراتە ئاگاداربكەینەوە كە ئێستا لە لەلایەن  هەندێكەوە بۆ برێك پارە و پول ئەو كارە دەكرێت بۆ تێكدان و نەمانی بەها جوانەكانی كۆمەڵگای كوردی.

لەکۆتای دیدارەکەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: لەسەر پرسە ئاینی و نیشتیمانیەكان، هەر ئیشی یەكگرتووەكان نیە بێنە دەنگ و دەبێت  لایەنەكانی دیكەو سەرجەم چین و توێژەكان  ڕازی نەبن بەوەی شیرازەی خێزان بەو دەردەبەرن.




PM:08:50:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو