ئەمریکا ڕێکارەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازادی بۆ ئێرانییەکان گرتەبەر

‌خۆپیشاندانی ئێرانییەکان

وێستگەنیوز-

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتی گشتی بە زیادکردنی پشتیوانی و خزمەتگوزاری ئازادی ئینتەرنێت لە ئێران دەرکرد، ئەوەش لەڕێگەی سووککردنی کۆت و بەند لەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا بۆ ئێران کە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندرابوون.


ئەوە دواش ئەوە هات، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە داوای لێبورین (هەڵاوێردن) لە سزاکانی سەر ئێران دەکات تاوەکو بتوانێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک کە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دابین دەکرێت لەسەر ئاسمانی ئێران چالاک بکات.  

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە حکومەتی ئێران دەستگەیشتنی بە ئینتەرنێت تەواو سنووردارکردووە.  

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەبارەى بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وتی، "ئەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جیهان بکەن تاوان و توندوتیژییەکانیان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز نەبینن".


PM:07:16:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو