هه‌په‌گه: لە دوو ڕۆژی چالاکیەکانمان 11 سەربازی تورکیا کوژران
گەریلایەکی هەپەگە
وێستگەنیوز-
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له 22 و 23 ی ئه‌یلولدا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا 9 چالاكییان كردووه و لانیكه‌م 11 داگیركه‌رییان سزاداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند، "سوپای توركیا بۆمبی به قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا گه‌ریلاكان به گیانی له‌خۆبوردووانه و فیداییانه به ئازایه‌تیه‌كی زۆره‌وه له به‌رامبه‌ر سوپای توركیا چالاكی ده‌كه‌ن و گورز له سوپای تورك ده‌وه‌شێنن".
له‌باره‌ی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو ئه‌م زانیارییه راگه‌یه‌نراوه: "هێزه‌كانمان 9 چالاكییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاكیانه‌دا 11 سەرباز کوژران، سەربازێکیش بریندار بوو".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "له هه‌مان كاتدا 2 سه‌نگه‌ر رووخێنران، درۆنێك و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌ناوبران. سوپای تورکیا گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی 14 جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، 4 جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد".
PM:06:47:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت