ئاسایشی نیشتمانیى عێراق: ئەو کەسەمان دەستگیرکرد کە بێڕێزى بە پیرۆزییە ئایینییەکان دەکرد


وێستگەنیوز-

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەى گرتەیەکى ڤیدیۆییەوە "بێڕێزى بەرامبەر بە پیرۆزییە ئاینییەکان و هەڕەشەى لە ئاشتى کۆمەڵایەتی" کردووە.
 

رۆژی 23ى ئەیلولی 2022، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، بەهۆى هاوکاریی هاووڵاتییانەوە توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە لە گرتەیەکى ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرکەوتووە و "بێڕێزى بە پیرۆزییە ئایینییەکان و هەڕەشە لە ئاسایشى کۆمەڵایەتى دەکات".
 
ئەو دەزگایە ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو داواکراوە لە بەغدا دەستگیرکراوە و دۆسیەکەى رەوانەى لایەنى پەیوەندارى دادوەریى کراوە بەمەبەستى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی لە دژى.
 
ئەو کەسەى دەستگیرکراوە، 22ى ئەیلوول لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت و تانە لە هاوەڵانى پەیامبەرى ئایینى ئیسلام دەدات، ئەوەش کاردانەوەى هاووڵاتییانى سوننەى لێکەوتەوە.
 
رۆژی 22ى ئەیلوول، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق داواى لە هاووڵاتییان کرد کە هەر کەسێک زانیارى لەبارەى ئەو کەسەوە هەیە، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەتووە، پەیوەندییان پێوە بکات.
 


PM:06:25:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو