کازمی: ده‌رفه‌تی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراقمان له‌به‌رده‌مدایه
وێستگەنیوز_
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی دیالۆگی نیشتمانی و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی مێژوویی، هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان بنێن. دەشڵێت، "ده‌رفه‌تی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراقمان له‌به‌رده‌مدایه."
مستەفا کازمی سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بە میدیای فەرمی عیراقی راگەیاندووە، پرسه‌كانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌خرێته‌ڕوو.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌دیداره‌كانیدا له نیویۆرك، سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌گرنگییه‌وه له رۆڵی عێراق له هێنانه‌دی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ڕوانن، له هه‌مانكاتدا سه‌قامگیری ناوچه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی عێراقه‌وه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردووه، عێراق سه‌ركه‌وتووبووه له نزیككردنه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سعودییه و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا.
دەشڵێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق، داوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنی سێیه‌می دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌م، دووپاتیده‌كاته‌وه، هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌میاندا نییه جگه له رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەسانێک هەن بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵیدا ئاواتەخوازن حکومەت لە هەموو رووێكه‌وه شکست بهێنێت، بۆیه داوا لەو لایەنانە دەکات کە ناکۆکییان لەگەڵیدا هەیە، دوور لە بەرژەوەندی خەڵک ته‌سفیه‌حیسابی خۆیان بكه‌ن.
PM:01:52:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت