تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵات 32 کەس گیانیان لە دەست داوە


وێستگەنیوز_

خۆپیشاندان و نارەزاییەکان بەرامبەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی فراواتر بووە و زیاتر لە 80 شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. لە خۆپیشاندانەکانیشدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 16ـیان خەڵکی رۆژھەڵاتن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، شەوی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی شاری نوشەھیر لە پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران، کچێک بە ناوی 'حەنانە کیا' لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا و پێنج چالاکوانی مەدەنیش لە شاری کامیاران رفێندران، ھەروەھا لە شارەکانی ئەنزەلی و سنە و مەریوان شەڕ و رووبەرووبونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران روویدا و لە 85 شاریش بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین ھەیە. 

دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردەکەی سەقز، ماوەی حەوت رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵات و وڵاتانی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی تر بەردەوامە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی سیاسی بەدوای خۆیدا ھێناوە. بەپێی دوایین ئاماریش، 32 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 750ـی تر برینداران، ھاوکات سێ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بە چەقۆ کوژراون.

 


PM:12:55:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت