هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی دزه‌ی به زانیاری نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س كرد
وێستگەنیوز_
زانیاری 10 ملیۆن كه‌س له هاوبه‌شانی كۆمپانیایه‌كی ئوسترالی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان به هۆی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دزه‌یان پێكرا.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئوبتۆس، كیلی بایر رۆزمارین، رایگه‌یاند، هێرشه‌كه له لایه‌ن هاككه‌ری به تواناوه كراوه و زانیاری 9 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر دزراوه. له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی ئوسترالیا به گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2021، 25 ملیۆن كه‌سه.
زانیارییه‌كان بریتین له ساڵی له‌دایكبوون، ژماره‌ی مۆبایل، ئیمه‌ڵ و ژماره‌ی پاسپۆرت و چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ی كه‌سیی.
كۆمپانیاكه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له سه‌نگافووره و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زانیاری بانكی و پاسۆرده‌كان سه‌لامه‌تن.
بایر روزمارین، وتیشی: سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه نادیاره و نازانین هاككه‌ره‌كان چ كارێكیان به‌و زانیاریانه هه‌یه.
AM:10:26:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 5524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت