وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم رونكردنه‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 30 كه‌س ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم ڕوون کردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دامەزراندنی سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە بڵاوكرده‌وه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: سەبارەت بە دامەزراندنی سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای ئۆنلاین و بە خاڵ و بە شێوەیەکی زۆر دادپەرەوەرانە پڕۆسەکە بەڕێوە چوو.
به‌شێكی رونكردنه‌وه ده‌ڵێـ: بە داخەوە ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە کە دانیشتوی هەڵەبجەن هەر بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنین:
۱/هەر بەڕێزێک سکاڵای هەیە لەوەی کە ناوی نەهاتۆتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەموو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست.
۲/ئەو ناوانەی کە دانیشتوی هەڵەبجە نین ڕۆژی یەک شەممە ناوەکانیان لا دەبرێت و بە پێی ڕیز بەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە.
ڤ
۳/ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوه.
PM:10:22:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت