هاوپشتی بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سلێمانی لە کەمپینی فشار


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2022، کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ کەمپینی فشار دووپاتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، "ئێمە وەک بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوەکانی ژنان، لە رێگەی ئەم نامەیەوە پشتیوانی خۆمان رادەگەیەنین بۆ مانگرتنی گروپی فشار لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتوون لە چالاکوانانی گەنجی شارەکانی گەرمیان وەک، کفری، کەلار، خانەقین، دەربەندیخان. کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نارەزایی جدییان رێکخستووە بۆ تەواوکردنی دوو سایدی نێوان کەلار- سلێمانی."

دەقی بەیاننامەکەی ئەو رێکخراوانەی کۆمەڵی مەدەنی:

ئێمە وەک بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوەکانی ژنان، لە رێگەی ئەم نامەیەوە پشتیوانی خۆمان رادەگەیەنین بۆ مانگرتنی گروپی فشار لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتوون لە چالاکوانانی گەنجی شارەکانی گەرمیان وەک، کفری، کەلار، خانەقین، دەربەندیخان. کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نارەزایی جدییان رێکخستووە بۆ تەواوکردنی دوو سایدی نێوان کەلار- سلێمانی. ئێمە ئەو رێکخراوانەی ناومان هاتووە، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پشتیوانی دەربین و هاوخەمیانین و بە داوایەکی رەوای دەزانین. کە تایبەتە بە پاراستنی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە نیوان ئەو رێگەیەدا هاتووچۆ دەکەن. 

ئەو ئامارە مەترسیدارەی چالاکوانانی گەرمیان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا خستویانەتەڕوو. زەنگێکی مەترسیدارە و دەبێتەهۆی ماڵوێرانکردنی دەیان خێزانی تر و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتیان. ئەم زەنگە پێویستە هەمووان گرنگی پێبدەن و لە ئاستی بەرپرسیارییەتیدا بن لەبەرئەوەی پاراستن و کۆتایی هێنان بەو بەردەوامی ئاستەنگیەی کە هاوڵاتیانی سنووردار کردووە و هەمووان بە رێگەی مەرگ ناوی دەنێن.

لێرەوە نیگەرانی خۆمان لەگەڵتان دەردەبڕین کە تا ئێستا کەسانی دەسەڵاتدار وەڵامی ناداتەوە سەرەرای ئەنجامدانی چەندین کۆنگرەی رۆژنامەوانی و چاوپێکەوتن و گەیاندنی دەنگتان بە دەسەڵاتداران جێگەی نیگەرانییە. ئێوە لە ماوەی 12 رۆژدا، کە قورسترین جۆری چالاکی مەدەنیتان دەستپێکردووە، بەڵام ئەوانەی بریار بەدەستن لە بەرامبەر هەوڵی ئێوەدا بێدەنگن. داوادەکەین بە زووترین کات ئەم داوایە وەڵام بدرێتەوە و ئەو بڕە پارەیەی پیویستە تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی ئەم رێگایە. 

ناوی رێکخراوەکان: 

1. رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO
2. رێکخراوی راگەیاندنی رووناکبیری ژنان
3. تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی
4. دەستەی داکۆکیکاران لە نەخۆشخانەی هیوا
5. رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
6. رێکخراوی پەنای کار
7. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
8. رێکخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
9. رێکخراوی ئازادبوون
10. رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
11. رێکخراوی چاودێری میدیایی کوردی
12. رێکخراوی راسان
13. رێکخراوی فریم ئارت
14. پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە



PM:04:45:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو