"دوو داعش لە چیای حەمرین کوژران"


وێستگەنیوز_

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی عێراقدا لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە باکووری وڵات، دوو چەکداری داعش کوژران.

ئەمرۆ پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2022، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، دوو چەکداری داعش لە ئاکامی بۆردومانێکدا لە چیای حەمرین کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە، ھێزەکانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆر بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سەر بە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.

لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە ناوچەکە بۆردومان کردووە. لە ئاکامدا، دوو چەکداری داعش کوژراون و حەشارگەکەش خاپوورکراوە.


PM:04:25:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو