ئاسایشی گەرمیان: دوای کەمتر لە یەک کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دزی لە دراوسێکەی کردبوو
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان دوای کەمتر لە یه‌ك کاتژمێژ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردبوو."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ـی ئه‌یلوولی 2022، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئاسایشی ناحیه‌ی رزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه 17 مسقاڵ ئاڵتون و یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناری لە ماڵی دراوسێیه‌كی خۆیان دزی بوو.
راگەیەندراوەکە دەڵێت، "ئاسایشی ناحیه‌ی رزگاری توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك له دوای رووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كه بە ناوی (م.أ.ف) ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، تۆمه‌تباره‌كه لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بەتاوانەکەی ناوە کەدزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردووە و بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار دیناری عیراقی و 17 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە.
PM:03:34:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت