(بەڵگەنامە) نەوەی نوێ داوا دەکات تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بکاتەوە

‌تونێلی دەربەندیخان

وێستگەنیوز-

لە دوو نووسراوی نەوەی نوێدا، داوا لە ۆەرلەمان و قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کراوە، رێگەیان پێبدەن تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بکەنەوە.

ئەمڕۆ لە دوونسراوی نەوەی نوێدا، کە یەکێکیان فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە، داوادەکەن وەزارەتی ناوبراو مۆڵەتیان پێ بدات، تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بکەنەوە.

نووسراوەی دووەمی نەوەی نوێ لەلایەن ئۆفیسی کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەکەوە، ئاڕاستەی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کراوە و تیایدا داواکراوە، ئاسانکارییان بۆ بکرێت تا وەک نەوەی نوێ، تونێلی دەربەندیخان نۆژە بکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە پێرێ 20ی ئەیلوول، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند کە "وەک بزووتنەوەی نەوەی وێ ئامادەن لەسەر ئەرکی خۆیان تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەکی سەردەمیانە نۆژەن بکەنەوە لەماوەی یەک مانگدا". 

تونێلی دەربەندیخان دەکەوێتە نێوان شاری سلێمانی و قەزای دەربەندیخان، لە سەرەتای ساڵی (1955)ەوە دەستكراوە بە دروستكردنی. لەسەرەتادا دراوە بە کۆمپانیای فەرەنسی ‌و دواتر دراوە بە ئینگلیزەكان. پاشان عەبدولكەریم قاسم داویەتی بە بەلجیكییەكان تا تەواوی بكەن. لە 23ی 11ی1961، لە ئاهەنگێكی گەورە، بە چاودێریی سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی عێراق عەبدولكەریم قاسم، ئاهەنگی کردنەوەی تونێلەکە بەڕیوەچوو.

ساڵانێکە، بەهۆی کۆنی و توسکی و خراپی رێگاکەیەوە، بۆتە شوێنێکی مەترسیدا بۆ هاتووچۆ و چەندین رووداوی ئۆتۆمبیل و گڕگرتنی بارهەڵگر تیایدا روویداوە.

Beskrivning saknas.

Beskrivning saknas.



PM:01:56:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو