سەلیم حەقیقی: میلانی كوڕم سێهەم شەهیدی ئەمڕۆی شاری شنۆیە

‌میلان حەقیقی

وێستگه‌نیوزـ

سەلیم حەقیقی نوسەری دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: "میلان حەقیقی كوڕم سێیەم شەهیدی ئەمڕۆی شاری شنۆیە".

دەشڵێت: "ئەگەرچی برینی ساتەوەختی راگەیاندنی ئەو هەواڵە تەزاندمی و ئێستاش پێم راست نییە، بەڵام لەناو هەموو ئەو خەم و حەسرەت و بێکەسییەی خۆم دا لەناو بارانی هەنیسکاوی ئەسرینی دانەبڕاوم دا لەناو غەمێکی قووڵ و حەسرەتێکی نەپساوەدا لەناو بەحری ئازار و ژان و قاڵبوونەوەیەدا لەناو ئەوپەڕی زوڵم و نەهامەتی و بێ دەستەڵاتیم دا، سەربەرزم بە میلان و هەموو رۆڵەکانی نیشتمان کە گیانی پاکی خۆیان فیدای خاک و نیشتمان و باوەڕە بەرزەکانییان کرد".

لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە لە دژی كوشتنی (ژینا ئەمینی) تا ئێستا زیاتر لە 10 كەس كوژراون و 450 بریندارو زیاتر لە 500 كەسیش دەستگیركراون.


PM:12:10:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو