خەلەکان... لە رووداوێکی هاتووچۆدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

‌رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دوکان-خەلەکان

وێستگەنیوز-

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی خەلەکان، سەر بە پارێزگای سلێمانیی، 5 کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری وێستگەنیوز لە ناوچەکەوە، رایگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری های لۆکس، لەسەر ڕێگای دوکان ـ خەلەکان، 5 هاوڵاتی گیان لەدەستدا و 2 کەسی تریش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتیانە سەرجەمیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.


AM:11:46:22/09/2022








ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو