بەرزکردنەوەی وێنەی قاسم سلێمانیی کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت

‌ئیبراهیم رەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

وێستگەنیوز-

لەکاتی پێشکەشکردنی وتەکەیدا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتوە یەکگرتووەکان، سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی وێنەی سەرۆکی سوپای قودس قاسم سلێمانیی بەرز دەکاتەوە. ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێ کەوتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلییش وێنەکەی قاسم سلێمانیی دەگۆڕێت بە وێنەی ژینا ئەمینی.

بەپێی زانیارییەکانی CNN، رەئیسی لەکاتی وتەکەیدا، وێنەیەکی قاسم سولێمانیی بەرزکردەوە و وتی: "پاڵەوانی جەنگ دژ بە تیرۆر و تێکشکێنەری گروپی داعشی تیرۆرست، کەس نەبوو جگە لە (شەهید سلێمانی)، بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆنالد ترامپ بە تیرۆرکردنی ئەم مرۆڤە مەزنە، ئیمزای لەسەر تاوانێکی دڕندانەی نایاسایی کرد".
هەروەها رەئیسی داوای کرد، بەدواداچوون بۆ ئەو (تاوانەبکرێت) وەک ناوی نا. 

لەبەرانبەر ئەم وتانەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە تویتەری خۆیدا وێنەکەی قاسم سلێمانیی دەستی ئیبراهیم رەئیسیی گۆڕی بە وێنەی ژینا ئەمینی و نووسیویەتی: "لەوانەیە وای بۆ بچیت کە جیهان فریودەدەیت، بەڵام ئێمە ئەمە دەبینین".

ئەم قسانەی رەئیسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، کاردەنەوەی لێکەوتەوە و کەسانێکی زۆر کۆمێنت و ڤیدیۆیان دەژ بە وتە و وێنەکەی رەئیسی بڵاوکردۆتەوە.


AM:11:22:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو