سلێمانی... بەهۆی سکچوونەوە لە رۆژێکدا نزیکەی 100 خوێندکاری خوێندنگایەک سەردانی نەخۆشخانە دەکەن
نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری سلێمانی
وێستگەنیوز-
لە۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە شاری سلێمانیی، نزیکەی 100 خوێندکاری یەك خوێندنگا سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە.
لە راگەیاندنێکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستی سلێمانیدا، ئاماژە بەوە دراوە، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە خوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانیی نزیکەی 100 خوێندکار بە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید- تایبەت بە منداڵانیان کردووە.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، کە بە مەبەستی بەدواداچوون لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لیژنەیەکی تایبەت لە ( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستیی خوێندنگاکان)ی ڕاسپاردووە ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەو دۆخە و نمونەی خۆراك و ئاو بۆ پشکنینی تاقیگە وەربگیرێت.
AM:09:22:22/09/2022
ئهم بابهته 1716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت