بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق و چەند بەرپرسێکی تر دەکرێت
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق
وێستگهنیوزـ
بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی وەزیری نەوتی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەی بانگهێشتی دادگا کراون.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی بۆ بانگهێشتکردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق و یەکێک لە یاریدەدەرانی و دوو بەڕێوهبەری گشتی وەزارەتەکە دەرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری نەوت بە تۆمەتی بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی و دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەک دادگایی دەکرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دۆسییەی وەزیر و بەرپرسانی تری وەزارەتی نەوت بەپێی ماددەی 316ی عێراقی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان بەوتەی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی چەندین بەرپرسی باڵا لە گەندەڵیەوە تێوەگلاون بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان سزا نەدراون.
PM:11:50:21/09/2022
ئهم بابهته 1412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت