جۆو بایدن: روسیا دەیەوێت لە رێگەی ریفراندۆمێکی بێ ماناوە بەشێک لە ئۆکرانیا بە وڵاتەکەیەوە بلکێنێت

‌جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

وێستگه‌نیوزـ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ وڵاتێک بۆی نییە هێرش بکاتە سەر هیچ وڵاتێک بەگوێرەی بەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام روسیا دەستیکردووە بە هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا و ئێستاش دەیەوێت لە رێگەی جوداخوازەکانەوە ریفراندۆمێکی بێمانا ئەنجامبدات بۆ لکاندنی بەشێک لە خاکی ئۆکرانیا بە روسیاوە.

جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی قسەکانیدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوە یەکگرووەکان ئاماژەی بەوەکرد، کە ناکرێت وڵاتێک بیەوێت وڵاتێکی دیکە داگیربکات و هیچ کاردانەوەیەکش لەبارەیەوە نەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، "ئەوان پابەندی بنەماکانی پەیاماننامەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبن و دەبێت شکۆی وڵاتان و خەڵکی پارێزراو بێت و ئۆکرانیش هەموو ئەو مافانەی هەیە کە هەر وڵاتێکی دیکە هەیەتی".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا هاوکاری ئۆکرانیای کردووە و لە ئێستا و داهاتوشدا دەیکات و بەهەمان شێوەی هاوکاری چەندین وڵاتی دیکەیان کردووە لەسەر ئاستی جیهان.


PM:08:41:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت