ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: لەگەڵ (هەسەدە) هاریکارین بۆ پاراستنی سنوورەکان

‌لوا تەحسین خەفاجی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوکاریی دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی سوریا و "تا رێگا لە دزەکردنی تیرۆرستان بگرن". 

وتەبێژێک بەناوی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لوا تەحسین خەفاجی، رایگەیاند "لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆلکردنی سنوری نێوان عێراق و سوریا".

هەروەها وتیشی : "جگە لە بەربەستی کۆنکرێتی و بورجی چاودێریی، دوو هێڵی بەرگری دانراون، یەکەمیان پاسەوانانی سنوور و دووهەمیشیان سوپای عێراقە".

لە درێژەی قسەکانیدا خەفاجی ئاماژەی بەوەدا "لەبواری هەوالگریدا، جگە لە حکومەتی سوریا، هاریکاریی هەیە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە رێگای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە بە مەبەستی راوەدونانی تیرۆرستان و دەستگیرکردنیان. ئەم هاریکارییەش وای کردووە دزەکردنی سنوور کارێکی سەخت بێت".


PM:01:13:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت