(ڤیدیۆ) دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ئاسمانەوە دادەبەزێتە چیای حەمرین

‌لە چیای حەمرین دابەزینی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئاسمانەوە

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق، گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا دیمەنی دابەزینی هێزەکانیی هەیە، لە ئاسمانەوە بۆ ناوچەی چیای حەمرین.

لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا هاتووە، کە  بە زانیاریی هەواڵگریی نیشتیمانیی، دەزگای دژە تیرۆر ئۆپراسیۆنێکی لە ناوچەی چیای حەمرین ئەنجامداوە و دوای بۆردومانکردنی چەند ئامانجێک، هێزەکانیان لە ئاسمانەوە دابەزیونەتە ناوچەکەوە. 


PM:12:43:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت