داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە گیانلەدەستدانی زەینەب عسام دەکرێت


وێستگەنیوز_

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زەینەب عسام ماجد خەزعەلی، لە ئەبوغرێب دەکات کە بەهۆی گولـلەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی رووداوەکەدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوەی لە گیانلەدەستدانی کچێک بەناوی زەینەب عسام ماجد لە ئەبوغرێب کە گولـلەی وێڵی بەرکەوتبوو، دەستپێکرد.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، لایەنە پەیوەندارەکان سەرپەرشتی رێڕەوی کارەکە دەکەن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە و هۆکارەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە، هاوکات رێکاری یاسایی پێویستیش دەگرنەبەر لەبەرامبەر هەر یەکێک کە سەلمێندرا لەو رووداوە تێوەگلاوە.
 
کاتژمێر 07:00ـی بەیانی رۆژی 20ی 9ی 2022،  لەکاتی راهێنان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کە سەربازگەی ڤێکتۆریای لێیە، تەقەیەکی زۆر کرا و لەوکاتەدا زەینەب عسام ماجد گولـلەیەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا. 
 
بەشێک بە تایبەتی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێزەکانی ئەمریکا بە کوشتنی ئەو کچە تۆمەتبار دەکەن، لەوانە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کە رۆژی سێشەممە داوایکرد "لێکۆڵینەوەی پەلە و دەستبەجێ لە کوژرانی زەینەب عسامی تەمەن 15 ساڵ بکرێت کە بە گولـلەی هێزەکانی ئەمریکا کوژراوە".


PM:12:08:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو