دیالە... لە هێرشێکی داعشدا یاریزانێک کوژرا

‌ئەیمەن عەزاوی

وێستگەنیوز-

لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر یاریگایەک لە گوندی شێخ نەجم لە رۆژهەڵاتی دیالە، یاریزانێکی یانەی مەنسوریە کوژرا و چوار کەسیتریش برینداربوون.

ئەندامی یانەی مەنسوریە ئەکرەم خەلیل لەلێدوانێکیدا رایگەیاند، دوێنێ ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر یاریگایەک لە گوندی شێخ نەجم، ئەیمەن عەزاوی یاریزانی یانەکە دەکوژرێت و چوار کەسیتریش بریندار دەبن.

هەروەها وتیشی: "عەزاوی یەکێک بوو لە توانا لاوەکانی یانەکە و چاوەڕوانی ئایندەیەکی باشی لێ دەکرا". 

جێگای ئاماژەیە دوای رووداوەکە، هێزە عێراقییەکان دەستیان بە کاری گەڕان و پشکنین کرد، بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچەکەدا.


AM:11:43:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت