مەسعود بارزانی و رێواز فایەق سەبارەت بە پرسی دەستوور کۆبوونەوە


وێستگەنیوز_

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە پرسی دەستوور ئەنجامدا.

دوای ئەوەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان سەردانی کەسی یەکەمی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کرد، ئەمرۆ چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2022،  لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هەواڵەی بۆ وێستگەنیوز پشتراستکردەوە و رایگەیاند ، "کۆبوونەوەکەی نێوان رێواز فایەق و مەسعود بارزانی، هەمان ئەجێندای کۆبوونەوەکانی پێشووتر لەسەر پرسی دەستوور باسکراوە."


AM:11:07:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت