حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند كه گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تراژیدیایه‌و فەرمان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2022 له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌ڵێت: " لەبری رشتنی فرمێسکی تیمساحی، ئەمریکا پێویستە کۆتایی بە "تیرۆریزمی ئابووری" بهێنێت."
" مافی مرۆڤ بۆ ئێران میراتێکی بنچینەییە، بەپێچەوانەی ئەوانەی وەکو ئامرازێک بۆ ناکۆکییەکانیان بەکاریدەهێن. " حسین ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان وای نوسیوه.
PM:03:27:20/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه