لە سنووری سلێمانیی دەست بەسەر 35 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، شکست بە گواستنەوەی 35 کیلۆ مادەی هۆشبەر هێنراوە، کە لە هەوڵدراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بهێنرێتە ناو عێراقەوە.

لە بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە، کە دەزگای هەواڵگریی، هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە عێراقدا و نووسیویەتی: "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانرا دەست بەسەر 35 کیلۆ و 900 گرام مادەی هۆشبەردا بگیرێت، کە هەوڵدراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بهێنرێتە ناوەوە و لەناو بۆریی ئەلەمنیۆمدا شاردرابوونەوە".

هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و لەگەڵ مادە هۆشبەرەکاندا رادەستی لایەنی پەیوەدنیدار کراون.


PM:12:56:20/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت