بانکی رافیدەین پێشینە دەدات بە فەرمانبەر و هێزەکانی ناوخۆ و بەرگریی

‌بانکی رافیدەین

وێستگەنیوز-

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، پێشینە دەدات بە فەرمانبەر و گرێبەست و کارمەندانی هێزەکانی بەرگری و ناوخۆ. 

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دەستکراوە بە پێدانی پێشینە بۆ فەرمانبەران و گرێبەست و کارمەندانی هێزەکانی بەرگری و ناوخۆ، کە لە 5 تا 50 ملیۆن دینارە". 

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە پێدانی ئەو پێشینانەش، دوای تەواوکردنی هەموو رێکارە یاساییەکان دەبێت، کە لە رێگای لقەکانی بانکەکەوە دەبێت لە بەغدا و هەموو پارێزگاکان و "لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاریی".


AM:11:19:20/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت