چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوا بڕیاری له‌سه‌ر سودانی دا
وێستگه نیوز-
لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی له نوێترین كۆبونه‌وه‌یاندا جه‌ختیانكرده‌وه كه پابه‌ندن بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئەیلولی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی تەواوی سەرکردایەتییەکەی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تاوتوێی گشتیی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا.
چوارچێوەی هەماهەنگی له راگه‌یه‌ندراوی دوا كۆبونه‌وه‌كه‌دا پابەندبوونی خۆی بە محەمەد شیاع سودانی تاکە کاندیدی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران نوێ کردوه‌ته‌وە و هەموو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی خواستنی چوارچێوه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.
لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا باس لەو ئامادەکاریانە کراوە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا دەیکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی.
PM:08:56:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت